بە پێی وتەی شارەزایانی بواری ڕاگەیاندنی تەکنەلۆژیی و چەندین ڕاپۆرتی بڵاوکراوە لەم بارەیەوە فەیسبووک بۆ هاتنە نێو ڕکابەری ئامێرە سەرنجڕاکێشەکانەوە و دەیەوێت ئامێرێکی نوێ بۆ پەیوەندی ڤیدیۆیی درووست بکات بەم تایبەتمەندییە چاوەڕوانکراوانەی خوارەوە: ڕوونمایەک بە ڕوونیەکی بەرز و بە قەبارەی ١٣ ئینج لە ڕێی سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید کاردەکات و سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆیدی نۆگەتی لەسەر جێگیر دەکرێت. ئامێرەکە کامێرایەکی ٣٦٠ پلەیی لەسەر جێگیر دەکرێت و توانای کردنەوەی پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووکی دەبێت بە ڕوونیەکی بەرز. نرخی پێشبینیکراو بۆ ئامێرەکە ٢٢٠ دۆلارە.
ئەندرۆید
ئەپڵیکەیشنە نوێکەی ئێدوارد سنۆدن، ئەندرۆیدەکەت دەگۆڕێت بۆ سیستەمێکی تەواو پارێزراوی چاودێری کردن
ئەپە نوێیەکەی ئێدوارد سنۆدن بە هاوکاری The Guardin Project و بنیاتی سەربەستی هۆیەکانی گەیاندن بڵاوی کردوەتەوە، لە ڕێگای ئەم ئەپەوە مۆبایلە زیرەکەکانتان دەبێتە سیستەمێکی پاراستنی تەواوەتی بۆ مەبەستی چاودێریکردن، ئەپەکە ناوی Haven و لە ئێستادا لە کۆگای گووگڵ پلەی ـدا بەردەستە هێشتا وەک وەشانێکی تاقیکاری جێگیر کراوە، سود لە هەستەوەرەکانی…





