ئەندرۆید

ئەپڵیکەیشنە نوێکەی ئێدوارد سنۆدن، ئەندرۆیدەکەت دەگۆڕێت بۆ سیستەمێکی تەواو پارێزراوی چاودێری کردن

ئەپە نوێیەکەی ئێدوارد سنۆدن بە هاوکاری The Guardin Project و بنیاتی سەربەستی هۆیەکانی گەیاندن بڵاوی کردوەتەوە، لە ڕێگای ئەم ئەپەوە مۆبایلە زیرەکەکانتان دەبێتە سیستەمێکی پاراستنی تەواوەتی بۆ مەبەستی چاودێریکردن، ئەپەکە ناوی Haven و لە ئێستادا لە کۆگای گووگڵ پلەی ـدا بەردەستە هێشتا وەک وەشانێکی تاقیکاری جێگیر کراوە، سود لە هەستەوەرەکانی…
درێژەی بابەت ...
فۆتۆگرافی

نیکۆن کامێرای D5s لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ دەناسێنێت

کامێرای D5s کامێرایەکی جۆری پڕۆفیشناڵە و یەکێکە لە بەهێزترین کامێراکانی جیهان کە نیکۆنی ژاپۆنی خاوەنی درووستکردنیەتی. ئەم کامێرایە نەوەیەکی نوێی کامێرای D5ــــە و هەستەوەرەکەی لە جۆری فوولفرێمە و چاوەڕێدەکرێت کە جۆرێکی نوێی هەستەوەر بۆ یەکەمجار لەسەر ئەم کامێرایە جێگیر بکرێت کە جۆری PDAFـــە. چاوەڕێ دەکرێت نرخی کامێراکە بگاتە ٨٩٠٠ دۆلار…
درێژەی بابەت ...
فۆتۆگرافی

یاری کلاسیکۆ بەم جۆرە وێنە دەگریت!

یاری کلاسیکۆ یەکێکە لە یاریە چێژبەخشەکانی تۆپی پێ، بەڵام لێرەدا باسی جۆرایەتی کامێراکان دەکەین نەک تۆپی پێ! لە گۆڕەپانەکەدا چەندین کامێرای نایاب بوونیان هەیە کە ئەمانەن: کامێراکانی ۳٦۰ پلەیی ئینتڵ بە ڕوونی ٥کەی و تۆمارکردنی جوڵەکان و لێدانەوەیان بە جۆرایەتی 3D. درۆنەکانی DJI 600 بۆ تۆمارکردن لە سەرەوەی یاریگاکە و…
درێژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

یەکێک لە یارییە سەرکێشیە سەرنج ڕاکێشەکانی IOS بە ناوی Life is Strange

یاری Life is Strange یەکێکە لە یارییە تایبەتەکانی ستۆدیۆی Dontnod Entertainment و لەلایەن Square Enix بڵاوکراوەتەوە، کە خاوەنی یاری Remember Meـە، کە یەکەم بەشی یارییەکە لە ساڵی ٢٠١٥ـدا بڵاوکراوەتەوە. یارییە بەش بەش کراوەکان یەکێکن لە نێوترین ئەو ستراتیژیانەی کە لە نێوان یارییەکاندا لە چەند ساڵەدا سەری هەڵداوە، دەکرێت بڵێین بنەمای…
درێژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

ئاشنابن بە گرانترین یاری و ئەپەکان لە کۆگای ئەپ ستۆری کۆمپانیای ئەپڵدا

کۆگای ئەپ ستۆر یەکێکە لە پڕ بەکاهێنەرترین کۆگاکانی جیهان کە ڕۆژانە بە بەردەوامی، لەلایەن بەکارهێنەرانی مۆبایلە کارکردووەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێسەوە ئەپ و یاری لە ڕێگایەوە دادەگیرێت. بێگومان وەک هەر یەک لە کۆگاکانی دیکە ئەپ و یارییەکان بەسەر دوو بەشدا دابەش بوون، بەشێکیان بە ئەپ و یارییە خۆڕاییەکان دەناسرێتەوە کە…
درێژەی بابەت ...
گەرمترین

هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما لە بواری بەرهەمهێناندایە

ئەمساڵ دوو تایبەتمەندی مۆبایلەکان زۆرترین داواکاری لەسەربووە. لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، هەموو کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان دەستیان کردب بە وەبەرهێنانی مۆبایل بە تایبەتمەندی کامێرای دووانە هاوێنەیی لە پشتەوەی مۆبایلەکە. وە بۆ نیوەی دووەم، هەموو کۆمپانیاکان دەستیان کرد بە دروستکردنی مۆبایلی بێ لێوار وەک شاومی می میکس ٢ و ئایفۆن ئێکس…
درێژەی بابەت ...
فۆتۆگرافی

سۆنی کامێرای A6700 لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاودەکاتەوە

بە پێی نوێترین زانیاری دزەپێکەرانی بەرهەمەکانی سۆنی، کۆمپانیا ژاپۆنییەکە بە نیازە لە ساڵی نوێدا کامێرایەکی نوێ لە زنجیرەی کامێرای ئەلفا ٦٠٠٠ـــەکان بخاتە بازاڕەوە کە دیارترین تایبەتمەندییەکانی بەم جۆرە دەبێت: هەستەوەرێکی نوێ بە ڕوونی ٣٠ مێگا پێکسڵ و بە جۆرایەتی APS-C. دانانی سیستمی دووانە سێنسۆر. سیستمی فۆکەسی کامێرای سۆنی ئەلفا ٦٥٠٠.…
درێژەی بابەت ...
ئای ئۆ ئێس

10 ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی (گووگڵ پلەی – ئەپ ستۆر)

بێگومان بەردەوام لەسەر کۆگای گووگڵ پلەی و ئەپ ستۆر ئەپ و یارییەکان لە لایەن گەشەپێدەرەکانەوە بۆ ماوەی کاتی دەکرێنە خۆڕایی و جاری واش هەیە داشکاندنی بەرچاو لە نرخی ئەپەکانیان دەکەن، ئێمەش وەک هەمیشە هەوڵدەدەین لە کاتی هەبوونی ئەم جۆرە داشکاندن و ئۆفەرە کاتییانە بە بابەتی تایبەت لەسەر کەی ئای تی…
درێژەی بابەت ...
وێبداڕشتن

بەم زووانە کامێرای 7D Mark III بڵاو دەکرێتەوە

کۆمپانیای کانون لە بەرنامەیدایە کە لە کۆنگرەی سی ئی ئێس ٢٠١٨ نەوەیەکی نوێی کامێرای ٧ دی ئاشکرا بکات کە بە نەوەی سێیەمی کامیراکە ناودەبرێت. کامێراکە بە گشتی خاوەنی ئەم تایبەتمەندیانە دەبێت : هەستەوەرێکی نوی لە جۆری سیمۆس سێنسەر و بە جۆرایەتی کڕۆپ بە ڕوونی نزیک ٢٨ مێگا پێکسڵ. تۆمارکردنی ڤیدیۆ…
درێژەی بابەت ...
ئەپڵ

پێشبینی دەکرێت سامسۆنگ ٢٠٠ ملیۆن ڕوونما بۆ ئایفۆنەکانی ساڵی داهاتوو دروست بکات

کۆمپانیای سامسۆنگ بەهۆی تەکنەلۆژیای ڕوونما ئۆلیدەکانیەوە، لە سەرتاسەری جیهاندا ناوبانگێکی باشی بەخۆیەوە دیوە، هەر کاتێک مۆبایلێک بە یەکێکە لە ڕوونماکانی سامسۆنگەوە بڵاودەبێتەوە دڵنیا دەبین لەوەی خاوەنی باشترین جۆری ڕوونما دەبێت. هەروەک ئەزانین کۆمپانیای سامسۆنگ لەمساڵدا ڕوونما ئۆلیدەکانی ئایفۆن ١٠ی بەرهەم هێنا، بوونە یەکێک لە باشترین ڕوونماکانی نێوان مۆبایلە زیرەکەکان، نوێترین…
درێژەی بابەت ...
ئەپڵ

ئەپڵ ڕوونکردنەوە دەدات سەبارەت بە کەمکردنەوەی توانای جۆرە کۆنەکانی ئایفۆن

زۆرێک لە هەواڵ و لێکۆڵینەوەکان لەم ماوەی پێشوودا ئاماژەیان بەوە کردووە کە کۆمپانیای ئەپڵ بێ هۆکار هەڵدەستێت بە کەمکردنەوەی خێرایی سیستمی کارپێکەر لە جۆرە کۆنەکانی ئایفۆندا، وە ئەوەی زیاتر دڵنیای دا سەبارەت بەم کارەی ئەپڵ ڕاپۆرتێکی نوێی گەشەپێدەری کۆدینگی کەنەدی جۆن پوڵ ـە کە هەستاوە بە لێکۆڵینەوەیەکی وردی ژمارەیەکی زۆر…
درێژەی بابەت ...
ئامێرە هەمەجۆرەکان

کانون دوو کامێرای نوێی چاوەڕوان نەکراو لە ساڵی ٢٠١٨ ئاشکرا دەکات!

بە پێی دزەپێکەرانی بواری کامێرا و تایبەتیتر دزەپێکەرانی کامێراکانی کانوون، ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە کامێرای کانون ئیۆس ٧ دی نەوەی سێیەم (CANON EOS 7 Mark III) و هەروەها کامێرای کانون ئیۆس ٩٠ دی کە نوێکراوەی کامێرای ٨٠ دییە لەم هاوینەدا بڵاودەکاتەوە. دیارترین تایبەتمەندییەکانیان بەم جۆرە دەبێت: هەستەوەرێکی نوی بە ڕوونی…
درێژەی بابەت ...

الجمعة، 25 أغسطس 2017

بەراوردێک لە نێوان مۆبایلەکانی Huawei P10 و iPhone 6s

بەراوردێک لە نێوان مۆبایلەکانی Huawei P10 و iPhone 6s
هەرچەندە لەوانەیە هەندێکتان ئەم بەراوردە بە نادادپەروەرانە ببینن(بە تایبەتیش ئەوانەی هەواداری ئەپڵ و ئایفۆنن) بەڵام لە ڕاستیدا ئەم بەراوردە تەواو ئاسایی و دادپەروەرانەیە، ڕاستە پی ١٠ باشترین و نوێترینی هواوەیە لە قەبارەی مام ناوەنددا و ئەپڵ ئایفۆن ٧ی هەیە کە لە ٦ ئێس نوێتر و باشترە بەڵام پی ١٠ زۆر لە ئایفۆن ٧ هەرزانترە و تەنانەت لە ٦ ئێسیش هەرزانترە! بۆیە ئەم بەراوردە بۆ کەسێکە کە بیەوێت مۆبایلێک لە دەوری ٥٠٠ دۆلاردا بکڕێت، کە بێگومان ئەم دوو مۆبایلە لە مۆبایلە بەهێز و دیار و بەناوبانگەکانن لەم نرخەدا، نرخی ئایفۆن ٦ ئێس نزیکەی ٥٠٠ دۆلار و هی پی ١٠ نزیکەی ٤٨٥ دۆلارە.     پێش هەموو شتێک دەبێت باس لە جیاوازی نێوان سیستەم و ڕووکاری ئەم مۆبایلانە بکەین، ئایفۆن ٦ ئێس لە ئێستادا لەسەر وەشانی دەیەمینی iOS کار دەکات و لە ماوەی کەمتر لە ٣ مانگدا iOS 11ی پێدەگات کە کۆمەڵێک نوێکاری زۆر باش و بەسوودی لەخۆگرتووە، و ئەگەر ئەپڵ لەسەر شێوازی ئێستای بمێنێتەوە ئەوا مۆبایلەکە ساڵی داهاتوو iOS 12 و ساڵی داهاتووتر iOS 13ی پێدەگات و دواتر دەوەستێت و iOS 14ی پێناگات، لە بەرامبەریشدا پی ١٠ لەسەر ڕووکاری EMUI 5.1 کار دەکات کە لەسەر ئەندرۆید نوگەت ٧.٠ بنیاد نراوە و لە کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتوو وەشانی ئەندرۆید ٨ی پێدەگات و ساڵی داهاتووتر ئەندرۆید ٩ی پێدەگات و دواتریش تا ماوەیەک نوێکردنەوەی پارێزراوی و چاککاری پێدەگات پاشان دەوەستێت لە نوێبوونەوە، بەهۆی ئەندرۆید و EMUI پی ١٠ زۆر لە ٦ ئێس کراوەترە و خاوەن کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر زیاترە و ئازادییەکی زۆر زیاتر دەدات بە بەکارهێنەر لە ڕێکخستن و دەستکاری کردنی ڕووکار و شێوەی مۆبایلەکە و بەهۆی سروشتی کراوەی ئەندرۆید دەتوانێت سوود لە کۆمەڵێک ئەپ ببینێت کە لە ئای ئۆ ئێس بەردەست نین، لە بەرامبەریشدا ئایفۆنەکە پارێزراوترە(بەڵام بەو شێوەیەش نا کە هەندێک کەس لێی تێگەیشتوون) هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە گەشەپێدەران ئەپ و یارییەکانیان سەرەتا بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەست دەکەن ئینجا ئەندرۆید(بە تایبەت یارییەکان) ئەمە جگە لەو ئەپ و یارییانەی کە بە تەواوی تایبەتن بە ئای ئۆ ئێس.     هێز و خێرایی: هەردوو مۆبایلەکە زۆر  بەهێز و خێران و بەکارهێنەر کێشەی لەگەڵ هیچ کامیان نابێت لەو ڕووەوە، یەکەی چارەسەری ناوەندی هواوەیەکە بەهێزترە و بەو هۆیەوە دەکرێت لە بەکارهێنانی ئاسایی و ڕۆژانەدا کەمێک لە ئایفۆنەکە خێراتر بێت لە بەرامبەریشدا و لە کاتێکدا یەکەی چارەسەری گرافیکی هەردوو مۆبایلەکە بەهێز و خێران بەڵام بەهۆی ڕوونی نزمتری ڕونماکەی، ئایفۆنەکە باڵادەستییەکی کەمی هەیە لە یاری کردندا، ڕامی پی ١٠ چوار گێگابایتە و هی ئایفۆنەکە ٢ گێگابایت و لەم ڕووەوە هیچیان کێشەیان نییە.     کامێرای سەرەکی: کامێرای پی ١٠ لە جۆری دوانە کامێرایە بە ڕوونی ٢٠+١٢ مێگاپیکسڵ و بە تیرەی چاوی (f/2.2) و تایبەتمەندی OIS و بە هاوبەشی لەگەڵ لایکا دروست کراوە، لە بەرامبەریشدا ئایفۆنەکە خاوەن کامێرایەکی ١٢ مێگاپیکسڵە بە هەمان تیرەی چاوی پی ١٠، بەپێی زۆربەی ماڵپەڕە جیهانییەکان کامێرای پی ١٠ باشترە و لە ماڵپەڕی Dxomarkی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی کامێرا و کامێرای مۆبایل پی ١٠ خاوەن ٨٧ خاڵە و لە پێش ئایفۆن ٧یشە کە خاوەن ٨٦ خاڵە! ئەمە لە کاتێکدایە ئایفۆن ٦ ئێس خاوەنی تەنها ٨٢ خاڵە!  براوە: پی ١٠     کامێرای پێشەوە: لە ڕووی پێشەوە پی ١٠ کامێرایەکی هەیە بە ڕوونی ٨ مـێگاپیکسڵ و تیرەی چاوی (f/1.9) بۆ هەوادارانی سێڵفی، ئایفۆنەکەش کامێرایەکی هەیە بە ڕوونی ٥ مێگاپیکسڵ و تیرەی چاوی (f/2.2).  براوە: پی ١٠     دیزاین و لاشە: هەردوو مۆبایلەکە خاوەن لاشەی لە کانزا دروست کراو و دیزاینی کەشخە و نایابن، ٧١.٢٪ی ڕووی پێشەوەی پی ١٠ بە ڕونما داگیر کراوە لە کاتێکدا ڕونمای ئایفۆن ٦ ئێس تەنها ٦٥.٦٪ی ڕووی پێشەوەی مۆبایلەکەی داپۆشیوە، سەرەڕای ئەوەی کە پی ١٠ قەبارەی رونماکەی بە شێوەیەکی بەرچاو لە هی ئایفۆنەکە گەورەترە بەڵام کێشی تەنها ٢ گرام قورسترە(١٤٥ بەرامبەر ١٤٣)، هیچ کامیشیان پارێزراو نین دژ بە ئاو و تۆز، هەروەها پی ١٠ بە کۆمەڵێک ڕەنگی زیاتر و نایابتر بەردەستە لەچاو ٦ ئێس.  براوە: پی ١٠     ڕونما: ڕونمای هەردوو مۆبایل لە جۆری IPSن و بەرزترین ڕوناکییان تا ڕاددەیەکی زۆر باش و گونجاوە بۆ بەکار‌هێنان لە دەرەوە و لە ژێر تیشکی خۆردا بەڵام نزمترین ڕوناکی پی ١٠ لە هی ئایفۆنەکە نزمترە و گونجاوترە بۆ بەکارهێنان لە تاریکیدا، هەروەها ڕونمای پی ١٠ گەورەترە(٥.١ بەرامبەر ٤.٧ ئینچ) و ڕوونییەکەی بەرزترە(1080P بەرامبەر 750P) بەڵام لەڕووی نیشاندانی ڕەنگەکان بە شێوەیەکی ڕاست و سروشتی ڕونمای ئایفۆنەکە باشترە.  براوە: لە قەبارە و ڕوونی و نزمترین ڕوناکی پی ١٠ و لە نیشاندانی ڕەنگەکان بە شێوەیەکی ڕاست و باش ٦ ئێس     تەمەنی پاتری: هەرچەندە بچوکی و ڕوونی نزمی ڕونمای ئایفۆنەکە یارمەتیدەرە لە کەم بەکاربردنی وزە بەڵام بەهۆی ئەوەی پاترییەکەی تەنها ١٧١٥ میللی ئەمپێر/کاتژمێرە، هواوەی پی ١٠ کە خاوەن پاترییەکی ٣٢٠٠ میللی ئەمپێر/کاتژمێرە تەمەنێکی پاتری درێژتری هەیە(بەڵام جیاوازییەکە وەک جیاوازی فراوانی پاترییەکان گەورە نییە).  براوە: پی ١٠     کۆمەڵێک لایەنی تریش هەیە کە شایەنی ئاماژە پێکردنە، هەردوو مۆبایل خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرن لە ڕووی پێشەوەیان و ئایفۆنەکە خاوەن تایبەتمەندی 3D Touchە لە بەرامبەریشدا پی ١٠ توانای بارگاوی بوونەوەی خێرای هەیە و پشتگیری لە کارکردن بە دوو سیم کارد دەکات، کێشەیەکی گەورەی ئایفۆنەکە ئەوەیە پشتگیری بیرگەی دەرەکی ناکات و لەم نرخەشدا خاوەن تەنها ٣٢ گب بیرگەی ناوەکییە و لە حاڵەتی هەبوونی ٦٤ گب یان ١٢٨ گب لە بیرگەی ناوەکی نرخی نزیک دەبێتەوە لە نرخی پی ١٠ پڵەس و گالەکسی ئێس ٨ و ڕکابەرییەکەی زۆر قورستریش دەبێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە پی ١٠ سەرەڕای ئەوەی هەرزانترە پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکات و خاوەن ٦٤ گب لە بیرگەی دەرەکیشە!     باڵادەستییەکانی هواوەی پی ١٠:  -کراوەیی و تایبەتمەندی زیاتری ڕووکار و توانای گونجاندنی ڕووکار بەپێی خواستی بەکارهێنەر.  -کۆمەڵێک ئەپ و یاری تایبەت بە ئەندرۆید  -هەردوو کامێرای سەرەکی و پێشەوە  -دیزاین و لاشە  -تەمەنی پاتری  -قەبارەی بیرگەی ناوەکی و شتگیری بیرگەی دەرەکی و دوو سیم کارد  -بارگاوی بوونەوەی خێرا  باڵادەستییەکانی ئایفۆن ٦ ئێس:  -پارێزراوی زیاتر  -کۆمەڵێک ئەپ و یاری تایبەت بە ئای ئۆ ئێس  -تایبەتمەندی 3D Touch  -بەردەستبوونی ژمارەیەکی زۆر زیاتری ئێکسسواراتی وەک کەڤەری پارێزەر و لەزگەی ڕووپۆش کردن و جوانکاری بە بەراورد بە مۆبایلەکانی تر.
0 کۆمێنت
دیسک
فەیسبوک
لێدوان:

ليست هناك تعليقات:

هەموو مافێک پارێزراوە بۆ لوتکە ت‌ێکگەشە
لەگەڵمانبن :
دیزاین:لوتکە هشیار گۆران : مُوسَى تَرْخَاشْ